یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2021
ماڵەوە / ئێران / ده‌ستبه‌سه‌ركردنی کەسێکی ئێرانی دانیشتووی وڵاتی دانماڕك

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی کەسێکی ئێرانی دانیشتووی وڵاتی دانماڕك

ڕۆژی سێشەممە دەوڵەتی دانمارك رایگەیاند دەزگای ئیتلاعاتی ئێران هەوڵی داوە بۆ تیرۆركردنی نەیارێكی خۆی لەسەر خاكی دانمارك. لەمبارەیەوە ئاسایشی كۆپنهاگن کەسێکی نروێژی بەرەگەز ئێرانی دەستگیر كرد.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی خه‌زه‌ڵه‌وه‌ر، ده‌زگای زانیاریی وڵاتی دانماڕك باسی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی کەسێکی ئێرانی دانیشتووی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ گومانی هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران و هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجام دانی هێرشی تیروریستی كرد. سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاریی دانماڕك ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م كه‌سه‌ گوزه‌رنامه‌ی نۆروێژی هه‌یه‌ و به‌وه‌ تاوانباره‌ كه‌ هەوڵی ئەوەی داوە کە هێرش بكاته‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی “بزووتنه‌ویه‌ ئه‌ل ئه‌حواز” له‌ دانماڕك.

سەرۆکی ده‌زگای زانیاریی دانمارک وتی دەزگای زانیاری نۆڕوێژ و سۆئێد له‌م بواره‌دا له‌گه‌ڵ پۆلیسی دانماڕك هاوكاریان كردووه‌.

هەر لەم پەیوەندیەدا ولاتی دانمارک باڵوێزی ئەو وڵاتەی لە تاران بانگهێشتی گەڕانەوەی بۆ دانمارک کردووە.هەروەها خوازیاری سەپاندنی سزای زیاتر لە لایەن ولاتانی ئوروپایی بۆ سەر ئێران بوو.

بابەتی هاوپۆل

 حسن فرجی در دادگاە مریوان به حبس محکوم شد

حسن فرجی شهروند اهل مریوان توسط دادگاه انقلاب این شهر به ۱۰ ماه حبس محکوم …