ناڕەزایەتی دربڕینی چەوەندەر کارانی شاری پیرانشار

کۆمەڵێک لە جووتیارانی چەوەندەرکاری شاری پیرانشار بە هۆی پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە داواکاریەکانیان دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی خه‌زه‌ڵه‌وه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ جوتیارانی  چه‌وه‌نده‌ركاری شاری پیرانشار له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دیاری كردنی نرخی له‌خواره‌وه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان وپێنەدانی  پاره‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتیان ئانجامدا.

هەر بە پێی هەواڵی گەیشتوو؛ناڕازیان باسیان لەوە کردووە کە له‌ مانگی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردووەوە  چه‌وه‌نده‌ره‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه‌ و ڕاده‌ستی کارگاکانی قه‌ندی ئەو‌شاره‌یان كردووه‌، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا پاره‌كانیان پێ نەدراوە. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه‌، به‌هۆی نه‌دانی پاره‌كانیان له‌ بارودۆخێكی دژواری گوه‌زران به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هه‌ربۆیه‌ تا وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م پاره‌كانیان ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌  ناڕەزایەتیەکان هه‌ڵناگرن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …