سێ شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / بێبەری بوونی سێ بەندکراوی زیندانی شاری سنە لە خزمەتگوزاری پزیشکی

بێبەری بوونی سێ بەندکراوی زیندانی شاری سنە لە خزمەتگوزاری پزیشکی

سێ بەندکراوی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنە لە خزمەت گوزاری پزیشکی و ناردن بۆ نەخۆشخانەی درەوەی زیندان بێبەری کراون.

به‌ پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛  سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی سنه‌ به‌ ناوه‌كانی، ئۆمید ساعێد مووچێشمی. شه‌هرام په‌خشا، و غوڵامڕه‌زا مرۆوه‌تی، سه‌ره‌ڕای پێویستی به‌ خزمه‌تگوزاری پزیشكی و نەشتەرگەری، له‌ ناردن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بێبەر كراون.

شه‌هرام په‌خشا له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا بە هۆیئ تەقەی هێزەکانی ڕژیم له‌ لای لاقییه‌وه‌ بریندار بووە و به‌ و به‌ بێ سه‌رنج دان به‌ دۆخی ته‌ندرووستی گوازراوەتەو بۆ زیندان، هه‌روه‌ها ئۆمید ساعێد مووچێشمی كه‌ قامكی ده‌ستی شكاوه‌ له‌ پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی بێبه‌ش كراوه‌ و بە بێ چارەسەری له‌ زیندان ڕاگیراوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ غوڵامڕه‌زا مرۆوه‌تی سه‌ره‌ڕای ئەوەی پێویستی به‌ نەشتەرگەری هەیە، له‌ پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی و ناردن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بێبه‌ری كراوه‌.

 

بابەتی هاوپۆل

نادیار ی چارەنووسی مامۆستایەکی دەستبەسەر کراو لە دیواندەرە

ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەر مامۆستایەکی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئەو شارەوە …