هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ژنە هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیەوە لە ڕێگای خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر، ژنێکی کورد بە ناوی “شەرمین ئەحمەدی”، خەڵکی شاری شنۆ، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کەم تەرخەمی بەرپرسانی ڕژیمی ئێران سەبارەت بە کوردستان،کەمی خزمەتگوزاری و تەرخان نەکردنی بووجەی پێویست بۆ ئاوەدان کردنەوە، و ڕێژەی بێکاری و هەروەها دواکەوتووی کۆمەڵایەتی و کەمی زانستی سیاسی، ڕۆژانە لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەبینین خۆکوژی ژنان، پیاوان و تەنانەت مێرمنداڵانیشی گرتۆتەوە.کە لەم پەیوەندیەدا دەبینین چەند قوتابی لە شارەکانی کرماشان و ئیلام بەتایبەت لە دوایی بۆمەلەرزەکەی ساڵی ڕابردوو لەم ناوچەیە، لە نێو قوتابخانەکاندا دەستیان بە خۆکوژی داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …