پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌مموز 2019
ماڵەوە / کوردستان / دەستبەسەر کردنی چوار مێرمنداڵی خەڵکی پاوە

دەستبەسەر کردنی چوار مێرمنداڵی خەڵکی پاوە

چوار مێرمنداڵی خەڵکی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران.

بە پێ هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛  ڕۆژی ١ی خەزەڵوەر چوار مێرمنداڵی خەڵکی پاوە بە ناوەکانی،”شایان خالیدی” ١٥ ساڵ تەمەن، “ئارەش محەمەدی” ١٧ ساڵ تەمەن، “ئاسۆ مورادی”١٦ ساڵ تەمەن،”یوسف ئەحمەدی”تەمەن ١٦ ساڵ، لە نزیک دەریاچەی زرێباری شاری مەریوان و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی هەواڵی زاگرۆس پۆست، ئەو چوار مێرمنداڵە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیم دەستبەسەر کراون و دوایی بۆ زیندانی ئیتلاعاتی شاری پاوە گوازرانەتەوە و لەوێ ڕاگیراون.

 

بابەتی هاوپۆل

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری بۆكان

کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوو و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست …