کوشتنی ئەسبی کاسبکارانی کورد و سووتاندنی بارەکانیان

هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی  ئێران لە سنووری نەوسوود  باری کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردیان زەوت کردووە و ئاگریان تێبەرداوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٤ی خەزەڵوەرهێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی “ئاوەزنێ” سەر بە شاری نەوسوود، تەقەیان لەکاروانێکی کۆڵبەرنیان کردووە و چوار سەر ئەسپی کاسبکارانیان کوشتووە و باری چەند کەسیشان ئاگر داوە و  هەروەها باری چەند کۆڵبەری دیکەیان زەوت کردووە و بێڕێزی و سوکایەتییشان پێ کراوە.

کاری کۆڵبەری و کاسبی کردن تاکە سەرچاوەی داهاتی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستانە، بەڵام رۆژانە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە سووکایەتیان پێدەکرێ و زۆر جاریش بەرەوڕووی مەرگ دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …