چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

گیان لەدەست دانی کۆڵبەرێکی دیکە لە ورمێ

لە درێژەی تەقە کردن و کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی خەڵکی خۆی بە تەقەی ڕاستە و خۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران گیانی لەدەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ ئێوارەی ڕۆژی ٤ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی”ئەدیب حسێنی”خەڵکی ئاوایی بلجووک، سەربەشاری خۆی لە ئازەربایجانی خۆر ئاوا لە گەڵ کاراوانێک لە کۆڵبەران دەکەونە بۆسەی هێزەکانی ڕژیم و بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشتردەدرێنە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئاکامی ئەو تەقە کردنەدا ناوبراو گیانی لە دەست دەدا، ، و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی یاسایی شاری خۆی دەکرێت، ناوبراو خێزاندار وخاوەنی دوو منداڵە.

جێگای ئاماژەیە لەماوەی یەک حەوتەی ڕابردوودا ٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای ورمێ کوژرا و بریندار بوون.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …