چوار شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2024

‌سۆێید؛ مه‌حكووم کردنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شۆفیربارهەڵگرەکان

“پێلاتفۆرمی سه‌ندیكای كرێكارانی سۆێید”به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك وێڕای مه‌حكووم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شۆفیر كامیۆنه‌كان و كامیۆندارانی مانگرتوو، خوازیاری ئازادكردنی خێرا و بێمه‌رجی دەستگیرکراوان بوون.

له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌، له‌ ئه‌نجامی مانگرتنی شۆفیر بارهەڵگرەکان له‌ ڕێكه‌وتی ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س له‌ شۆفیر بارهەڵگرەکان ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركردنانە تا ئەمڕۆ‌ به‌رده‌وامه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی، تێكدانی ئاسایشی گشتیی و هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، تۆمه‌تێكی پڕوپووچه‌ و هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌ داخوازیی ڕه‌وا شۆفیر كامیۆنه‌كانه‌وه‌ نییه‌.

پێلاتفۆرمی سه‌ندیكای كرێكارانی وڵاتی سۆێید” وێڕای پشتیوانی له‌ داخوازی شۆفیری بارهەڵگرەکان و كامیۆنداران، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ كه‌ ناڕه‌زایه‌تیی، كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتن، مافێكی ڕه‌وا و سه‌ره‌تاییه‌ كه‌ له‌ ته‌واو جیهان به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسراوه‌ و هه‌ڵسووكه‌وتی كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی و ئه‌منییه‌تی ڕژیمی ئێران له‌گه‌ڵ مانگرتووان به‌ توندی مه‌حكووم كردووه‌ و خوازیاری ئازادكردنی خێرا و بێ مه‌رجی سه‌رجه‌م شۆفیر بارهەڵگرەکان بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …