شه‌ممه‌ 19 كانونی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / بریندار بوون و گیان لەدستدانی دوو کۆڵبەری کورد لە شاری سەڵماس

بریندار بوون و گیان لەدستدانی دوو کۆڵبەری کورد لە شاری سەڵماس

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری شاری سەڵماس، بریندار و کوژرانی دوو کۆڵبەری کوردی لێکەوتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی سێشەممە ١ی خەزەڵوەر، کاروانێک لە کۆڵبەران، لە سنووری شەپێران سەر بە شاری سەڵماس دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم و بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، دەدرێنە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “فەرامەرز جەلی‌باقوو” ٢٦ ساڵ تەمەن ، گیانی لە دەست دەدا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “زاکری جەلی‌باقو” ٣٠ ساڵ تەمەن بە قورسی بریندار دەبێت ئەو دوو کۆڵبەرە ئامۆزای یەک بوون.

زاکری جەلی‌باقو بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەڵماس کراوە و بارودۆخی تەندروستی ناوبراو ناجێگیر راگەیاندراوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

چالاکێکی دیکەی ژینگەپارێز لە کامیاران دەستبەسەر کرا

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیانی کورد لە شاری کامیاران، هاوڵاتیەکی دیکەی خەڵکی گوندی ئەڵک …