سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

درێژه‌ی مانگرتنی دەرمانخانەکان له‌ شاری مهاباد

مانگرتنی ده‌رماخانه‌كانی شاری مهاباد له‌ ناڕه‌زایه‌تیی دەر بڕین به‌ گرانی لە ڕادەبەدەر ، لە دوای چوار ڕۆژ هەر بەردەوامە.

به‌پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ ده‌رماخانه‌كانی شاری مهاباد له‌ ڕۆژی ٢٨ی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ لە مەڕ بارودۆخی دژوار و نادادپه‌روه‌رانه‌ی شێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌رمان له‌ لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌رمانه‌وه‌، هەروەها گرانی لە ڕادەبەدەری نرخی دەرمانەکان و کەم بوونەوەی توانای کڕینی دەرمان لە لایەن خەڵکەوە، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ ودەستیان داوەتە مانگرتن. جێگای ئاماژەیە، هاوڵاتیان له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌وانه‌ بۆكان له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی ده‌وا و ده‌رمان له‌ دەرماخانه‌كان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌ و به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست هێنانی دەرمانی پێویستی خۆان، ده‌بێت بۆ شارەکانی دیکە بڕۆن، ئەمەش خۆی بووەتە هۆی دروست بوونی کێشەی زیاتر بۆ خەڵک.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …