پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین

کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد، لە سنووری شاری پیرانشار بە هۆی تەقینەوەی مین بە قورسی بریندار بوو و هەر دوو لاقی لە دەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “شەهاب ئەکفوودە” خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی تەقینەوەی مین بە قورسی برینداردەبێت، ئەو کۆڵبەرە کوردە لە ناوچەی “کانی خوا” سەر بە شاری پیرانشار لە ترسی بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم ، چووەتە نێو مەیدانی مین و تووشی ئەو ڕووداوە بووە،ئەو کۆڵبەرە کوردە لە ناوچەیەک بە ناوی (دەلاوان) کە لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە پێشتر مینڕێژ کراوە، تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت.

ئەو کۆڵبەرە کوردە ئێستا لە ناوەندی دەرمانی شاری پیرانشار لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و باری تەندروستی نالەبار ڕاگەیاندراوە.
هاوڵاتیانی کوردی ناوچە سنوورییەکان بەهۆی بێ‌ دەرەتانی و نەبوونی پیشەیەکی شیاو، روویان لە کاری مەترسیداری کۆڵبەری کردووە و زۆر جاریش ئەو سەرچاوەی ژیانە، بە نرخی لەدەست دانی گیانیان تەواو دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران بە بەردەوامی کۆڵبەران و کاسبکارانی سەر سنوور دەدەنە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان و گیانیان لێ‌ دەستێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …