سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ڕەخنەی ڕێکخراوی مامۆستایانی ئێران، لە حەسەن رۆحانی

 ڕێکخراوی مامۆستایانی ئێران لە نامەیەکی سەر ئاوەڵادا وێڕای رەخنەگرتن لە جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی حەسەن ڕوحانی لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لە بارەی ژیان و، گوزەرانی مامۆستایان ڕخنەیان گرت و خوازیاری چارەسەریی و جێبەجێ بوونی کێشە و گرفتەکانیان بوون.

ئەو ڕێکخراوەیە لە نامەکەیاندا باسیان لەوە کردووە کە بە سەرنجدان بە ناڕەزایەتیەکانی حەوتووی ڕابردوو وخۆڕانەگرتنی ئەو دۆخە، چاوەڕوان دەکرێت کە بەشێوەی جۆراوجۆر ناڕەزایەتیەکان سەر لە نوێ دەست پێبکەنەوە و پرۆسەی پەروەردە ڕابگرین.

هەروەها لە نامەکەیان دا بۆ حەسەن ڕوحانی  ئاماژە بەوە کراوە کە ئاخر ئاگاداری ئەوە نیت کە زۆربەی مامۆستایان لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و، گرانیی بازاڕ و چووونە سەری نرخی کەل و پەلەکان لە توانای کڕینی مامۆستایاندا نییە؟

لە ساڵانی ڕابردوودا مامۆستایان چەندین جاربۆ زیادکردنی مووچە و داواکاریەکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو و لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ٢٢ و ٢٣ ڕەزبەر لە زۆربەی شارەکانی ئێراندا دەستان دایە مانگرتن و لە قوتابخانەکان مانیان گرت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …