چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

پزیشكێكی كورد پاش 6 ساڵ زیندان تا ئێستاش چارەنوسی نادیارە

زیاتر لە شەش ساڵە دكتۆرێكی كورد خەڵكی شاری سنە لەزیندانی ئێڤیندایە‌و تا ئێستاش چارەنوسی نادیارە.
دكتۆر ناسر فەهیمی خەڵكی شاری سنە تەمەن 42 ساڵ، لەساڵی 1389ی هەتاوی لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعات دەستگیركرا‌و بەتۆمەتی “هاندانی رای گشتیی دژی ئەمنیەتی رژیم‌و هەڕەشە لە بەرپرسانی دەزگای قەزایی” بە هەشت ساڵ زیندان مەحكوم كرا.
بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، ناوبراو لەلایەن بەرپرسانی زیندان بەردەوام توشی هەڕەشە دەبێتەوە‌و سەرەڕای ئەوەی هیچ بەڵگەیەك بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتانەی بەرەو رووی كراونەتەوە لەبەر دەستدا نەبووە، بەڵام سزای زیندانی بەسەردا سەپاوە‌و تا ئێستاش چارەنوسی نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …