چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ناڕەزایەتی دانیشتوانی ئاواییەکانی دەوروبەری مەریوان بۆ شوێنی چاڵکردنی زبڵەکان

دیاری کرانی شوێنی نوێی پاشماوەو زبڵی شاری مەریوان لە لایەن شارەداری و شوڕای ئەو شارە، لە نیزیک ڕووباری “گردەلان” ناڕەزایەتیی چەند ئاوایی ئەو شارەی لێکەوتەوە.

دانیشتووانی ئاواییەکانی “کۆلیج، شێخەکوێرە، دەرێ، نشکاش، وەسنە و نەنە” لە بەرانبەر شوێنی نوێی کۆ کردنەوە و چاڵکردنی زبڵەکانی ئەو شارە لە نزیک ڕووباری “گردەڵان”، لە لایەن شارەداریی و شۆرای شاری مەریوانەوە،کە مەودای شوێنی ڕشتنی زبڵەکان لەگەڵ ڕووبار تەنیا ٣٠٠ میترە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شۆرای شار و شارەداری شاری مەریوان سەردانی ئەو شوێنە نوێیانەیان کرد و ڕایانگەیاندە بوو؛ئەم شوێنە نوێیە بۆ کۆ کردنەوەی پاشماوەکان کاتییە و هەتا دانانی کارگەی “بازیافت”ی زبڵەکانی ئەم شارە، لەم شوێنە بەتاڵ دەکەن.

هەوەها لەو پەیوەندییە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەم بارەوە ڕایگەیاندووە کە: “دیاری کردنی شوێنی ئاوا بە بارینی باران ئاوەچۆڕەی دەکەوێتە ناو ڕووبارەکەوەو تا ئاوبەندی داریان، پیس دەکا. ئاوی خواردنەوەی ئەم چەند ئاواییە لەو ئاوە پێکدێت و ئەو کارە درووست نییە و لە داهاتوودا کارەساتی ژینگەیی زۆری لێدەکەوێتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …