شه‌ممه‌ 4 كانونی یه‌كه‌م 2021
ماڵەوە / ئێران / ئازادی کاتی “رزوانە موحەمەدی ” بە دانانی بارمتە

ئازادی کاتی “رزوانە موحەمەدی ” بە دانانی بارمتە

چالاکی ژنان رزوانە موحەمەدی بە دانانی بارمتە تا جەلەسەی دادگای بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

“رزوانە  موحەمەدی ” چالاکی ژنان لە رۆژی شەممە ٢٨ی رەزبەر بە دانانی  بارمتە ١٥٠ میلیون تمەنی تا جەلەسەی دادگای بە شێوەی کاتی لەزیندانی ئەوین ئازاد کرا.

ئەم ژنە چالاکە کە لە رۆژی ١٢ی خەرمانان  لە لایەن ئیتلاعات دەستبەسەر ودوای لێپرسینەوە لە رۆژی ٧ی رەزبەر بۆ زیندانی ئەوین گوازراوەتەوە ، ئێستا دوای ٢٥ رۆژ لەزیندانی ئەوین بە دانانی بارمتە ١٥٠ میلیون تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

هەروەها لەماوەی مانگی رابردوو سێ ژنی دێکەی چالاکی ژنان بە ناوی “نەجمە واحیدی “،” هودا عەمید ” و “مریەمی ئازاد ” بە دەلایلی ناروون دەستبەسەر کران .

نزیک ٧٥٠ کەس لە چالاکانی مافی مرۆڤی لە ٧ی رەزبەر لە نامەیەکدا بەرانبەر زیندانی کردنی چالاکانی ژنان ئیعترازیان کردووە و خوازیاری ئازادی یان بوون.

بابەتی هاوپۆل

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری «دۆڵەبی»، لە لایان ھێزەکانی رژیمی ئیرانەوە

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری «دۆڵەبی»، لە لایان ھێزەکانی رژیمی ئیرانەوە بە پێی ھەواڵەكان، رۆژی …