سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم،بریندار بوونی دوو کاسبکاری لێکەوتەوە

 ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی ڕەزبەر کاروانێک لە کۆڵبەران لە شاری سەردەشت دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارکانی ڕژیم و دەدرێنە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە قورسی بریندار دەبێت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛هێزەکانی ڕژیم جێگیر لە سەر سنوور لە ئاوایی بریاجی سەر بە شاری سەردەشت  کۆمەڵێک لە کۆڵبەران بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەی پێشتر دەدەنە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی “ڕەسووڵ سێڕاجی” بە قورسی بریندار دەبێت،ناوبراو بە هۆی قورسی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ گوازراوەتەوە.

هەر لەم پەیوەندیەدا،ڕۆژی یەکشەممە کاسبکارێکی کورد بە ناوی “عەلی نەسیری” خەڵکی شاری بۆکان بە گومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولە لە ئاکامدا ناوبراو سەری بە قورسی بریندار دەبێت ودوایی بۆ نەخۆشخانەی شاری مەهاباد دەگوازرێتەوە و لە بەشی چاودێڕێ تایبەتیدایە و ئەگەری گیان لە دەستدانی زۆرە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …