یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

مانگرتنی گشتی مامۆستایان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بۆ ناڕەزایەتی دەڕبڕین بە بارودۆخی خراپی سیستمی پەروەردە و دۆخی خراپی ژیانی مامۆستایان، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەزبەرەوە لە هەموو شارەکانی ئێران،بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قوتابخانەکان دەستی پیکرد.

خراپی باری ژیانی مامۆستایان و سەقەت بوونی بواری پەروەردە لە ئێران بۆ ساڵیانێکی زۆرە درێژەی هەیە و نارەزایەتی دەربڕین بەو بارودۆخە بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوام بووە و سەرەڕای لەمپەرەکان، مامۆستایان بە درووستکردنی ڕێکخراوەی پیشەیی سەربەخۆ لەسەر داخوازییە ڕەواکانی خۆیانیان بەردەوام بوون و لەو پێناوئەوەشدا دەیان مامۆستا تووشی دەرکردن و زیندان بوون و یان تا ئێستاش لە زینداندا ماون.

لە درێژەی ئەم نارەزایەتییانە و داوی ئازادکردنی مامۆستایانی گیڕاو لە سەر داوای ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایان رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢ و ٢٣ی ڕەزبەر مانگرتنی گشتی لە قوتابخانەکانی ئێران ڕاگەیاندرا و لە هەموو ئێران و بەتایبەت لە  ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەوپیری ئەو بانگەوازەوە هاتوون و مامۆستایان  بە نەچوونە سەر کلاسەکانی دەرس، دەستیان دایە مانگرتنی گشتی بەربڵاو.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …