سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

هەڕەشەی فەرماندە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە حیزبە کوردیەکان

فەرماندەی ستادی گشتی هێزە چەکدارکانی ڕژیمی ئێران لە دیداری خاڵی سنووری پارێزگای کرماشان و هەرێمی کوردستان هەڕشەی لە حیزبە کوردیەکان نیشتەجێ لە باشووری کوردستان کرد.


محەمەدحسێن باقری،فەرماندەی ستادی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران وێڕای هۆشدار وتی: من لێرەوە(خاڵی سنووری) ڕادەگەینم کە وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت باشووری کوردستان، پێویستە بەپێی کۆنوانسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێگری لە هاتوچۆی گرووپەکانی دژەشۆڕشی ئێران بکەن.

هەروەها ناوبراو وتی: من بە حیزبە کوردییەکان کە لە ناوچەکانی باشووری کوردستان جێگیر بوون و لەلایەن دوژمنانی نیزامەوە پاڵپشتی دەکرێن و بەتەمای لە مەترسی خستنی ئەمنیەتی وڵاتن هۆشداری جیدی دەدەم .

ناوبراو لە دوایی قسەکانی وتی من مووشەکبارانی ١٧ی خەرمانانیان وەبیر دێنمەوە و ڕادەگەیەنم نابێ مەقەڕ و بارەگاکانیان لە نیزیک سنوورەکانمان بێت، نەک هەر سنوورەکان بەڵکوو نابێ لە خاکی عێراقیشدا بن.

داواشی حکومەتی هەرێم و عێراق کردووە کە پێشمەرگەکانی ئەم حیزبانە ڕادەستی ڕژیمی ئێران بکرێنەوە یان ئەوەش ناکرێت دەبێ دەوڵەتی عێراق ئەو حیزبانە لە خاکی خۆی دەربکات.

ئەمە یەکەمجار نییە کە بەرپرسانی ڕژیم و هێزەچەکدارەکانی ئەو وڵاتە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە حیزبە کوردییەکان دەکەن، و بەردەوام سنوورەکانی باشووری کوردستان  بە بیانووی بوونی حیزبەکان، ئەو سنوورانە دەبەزێنن و تۆپ بارانی دەکەن و ژیانی خەڵکی ناوچەکە لەسەر سنوورەکان دەخەنە مەترسییەوەو لە لایەکی دیکەشەوە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بە مەبەستی سەرکوت و، تۆقاندنی خەڵکی ئەو شارانە و نەهێشتینی سەرهەڵدانی هەرچەشنە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک بە تەواوەتی میلیتاریزە کردووە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …