یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

گیان لە دەستدانی کچە قوتابیەک لە قوتابخانە گەرماش

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەر، کچە قوتابیێەکی قۆناغی یەکی سەرەتاییلە ئاوایی گەرماش سەر بە شاری سنە بە هۆی ڕووخانی دیواری حەوشەی قوتابخانەکەوە گیانی لە دەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ئەو كچە قوتابیە تەمەن ٧ ساڵە بەناوی ” دونیا وەیسی” خەڵکی ئاوایی گەرماش سەربە شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

هەروەها هەواڵەکە باس لەوە دەکات، بنەماڵەی دونیا وەیسی و خەڵکی ئاوایی گەرماش چەند جار بە بەرپرسانی قوتابخانەکە ڕایانگەیاندووە و هۆشداریان داوە کە دیواری قوتابخانەکە زۆر کۆنە لە ڕووخاندایە پێویستی بە نۆژن کردنەوە هەیە،بەڵام بەرپرسان گرنگیان نەداوە و لەو بابەتەو کەمتەرخەمیان کردووە.

جێگەی ئاماژەیە بەرپرسی گشتی پەروەردەی پارێزگای سنە ڕاگەیاندووە کە تا ئێستا چەند جار بە بەپرسانی باڵای حکوومی ڕامانگەیاندووە کە قوتابخانەکانی ئەم پارێزگایە کۆنە و پێویستی بە نۆژن کردنەوەیە بەڵام گرنگیان بە داواکەی ئێمە نەداوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …