سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

ڕاگرتنی چالاکی ژینگە پارێزی کورد بە بێ دادگایی لە زیندان

لە دوای تێپەربوونی دوو مانگ لە دەستبەسەر کردنی چالاکی ژینگە پارێز و مەدەنی کورد “سەحەر کازمی” خەڵکی شاری سنە، بە بێ دادگایی کردن لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ دوای تێپەربوونی دو مانگ لە دەستبەسەر کردنی “سەحەر کازمی”، چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری سنە، لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە دەستبەسەر و تا ئێستا دادگایی نەکراوە.

ناوبراو ڕۆژی ١٨ی گەلاوێژی ئەمساڵدا، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە پاش پشکنینی ماڵەکەی ، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازرایەوە.

سەحەر کازمی لەچالاکانی ژینگەپارێزو مەدەنی شاری سنەیە وهۆکاری دەستبەسەرکردنەکەشی چالاکی ژینگە پارێزی بووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …