سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

مانگرتنی دووکانداران و بازاڕیان لە کوردستان و ئێران

لە درێژەی مانگرتنی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەر، کاسبکاران ودووکانداران لە  شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە گەڵ مانگرتنی گشتی لە ئێران ، بە داخستنی دوکانەکانیان، لەبەر دۆخی خراپی ئابووریی وڵات، دەستیان دایە مانگرتن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ بە هۆی گرانبوونی شتومەک و نەبوونی کەرەستە سەرەکییەکان لە بازاڕ، بازاڕییانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتییان  بەڕێوە ببرد.

لە شاری سنە بە شێوەیەکی برچاو و گشتی دووکانەکان داخراوە وهەروەها

لەو پەیوەندییەدا، دووکاندارنی شەقامی سیروسی شاری سنە، دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە و پشتیوانیان لە دووکانداران و مانگرتووانی شارەکانی دیکەی کوردستان کردووە.

هەروەها لەشاری سەقز،پیرانشار،مەریوان،بانە،هاوڵاتیان بە داخستنی دووکان و بازاڕ ، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر گرانی و نەبوونی و هەڵاوسان دەربڕیوە.

هەر لەو پەیوەندییەدابە پێی هەواڵێک کە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە؛بەهۆی ئەومانگرتنە سەرانسەرییەوە کە لە زۆربەی شارەکانی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە، بەشی پێوەندییەکانی ئەسناف وبازارێیانی پارێزگای سنە، لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم هەڕەشەیان لە دوکاندارانی مانگرتوو کردووە، کە دەبێ لە زووترین کات کۆتایی بەو مانگرتنانە بهێنن و دووکانەکانیان بکەنەوە، لە ئەگەری درێژەدان بە مانگرتنیان لە گەڵ سزا ی قورس ڕووبەروو دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …