هاوكات لەگەڵ كۆتایی مانۆرشی هێزەكانی سوپای پاسداران لەناوچەی شاهۆ، پاسدارانی رژیم بە چەكی سوكو قورس ئاگر لەشاخەكانی چیای شاهۆ بەردەدەن.
ماوەیەك هەفتەیەك مانۆڕێكی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی رژیم لەناوچە شاخاوییەكانی شاهۆ لەناوچەی كامیارانو كرماشان بەردەوام بوو و رۆژی یەكشەممەی رابردوو كۆتایی پێهات، بەڵام لەگەڵ كۆتایی هاتنی مانۆڕەكە، پاسدارانی رژیم بە چەكی قورسو سوك و بە هێلیكۆپتێر ناوچەكەیان گوللەباران كرد كە بەهۆیەوە ئاگر لە چەندین بەشی چیای شاهۆ كەوتەوە.
