هه‌ینی 19 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / مافی مرۆڤ / شنۆ.. دوو هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کران

شنۆ.. دوو هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کران

دو شارومەند خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێك لە حیزبە کوردیەکان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستگیر کران .

 

هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری شنۆ رۆژی پێنج شەممە ١٢ی رەزبەر لە “دەشتی بێل “کەسێك بە ناوی “رزگار مەعرووف “کوری ئەحمەد یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستنەوە بێ ئەوەی کە بەڵگەی قزایی یان لە گەڵ بێت .

 

ناوبرا ٢٦ سالە خوێندکاری زانستگای ڕستەی بیناسازی ورمێ یە و جارێکی تریش لە ساڵی ٩٤ دوای بڵاوکردنەوەی گۆڤاری خوێندکاری دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە ئازاد کرا .

 

هاوکات هەر لەم رۆژە هێزەکانی ئیتلاعات کەسێک تریان بە ناوی “عوسمان زیرە ” لە گەرەکی “تاج دینی ” شنۆ دەستبەسەر و دوای پشکنینی ماڵی ناوبرا ، بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردیەکان رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا .

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.