پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەكات

لەپەیامێكدا ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل پیرۆزبایی لە نادی موراد، كچە چالاكوانی كوردی ئێزیدی دەكات.
دەقی پەیامەكە :

‏‎ پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن “نادیە موراد” کچە کوردی ئیزەدی

‏‎کچێکی کوردی ئیزەدیی خەڵکی شەنگال و باڵوێزی ئاشتی نەتەوەیەکگرتووەکان “نادیە موراد” بە هاوبەشی لەگەڵ “دێنیس موکوێگ” پێکەوە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی ۲۰۱٨ی زایینییان بەدەست هێنا.

‏‎ ۲٠۱٤ی زایینی ،چەکدارانی بیرتەسک و سەدەناوەڕاستیی “دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام” ناسراو بە (داعش) پەلاماری شاری شەنگالیان دا و داگیریان کرد و لەو هێرشە دڕندانەیەدا، شکۆ و هەیبەتی مرۆڤانەی هەزاران مرۆڤی بێتاوان شکێندرا و بۆ جارێکی دیکە نەیارانی کوردستان و کورد هەوڵی داگیرکارییان لە کوردستان دا. نادیە موراد پاش ئەوەی لە پێش چاوی ٥ برا و دایک و باوکی بوونە قوربانی ئەو ستەمە گەورەیە،یەکێک بوو لەو هەزاران کچانەی کە لەلایەن ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەوە بەدیل گیران و لە شارەکانی ژێر دەستی داعش بۆ مەرامە دژی ئینسانییەکان دەکڕان و دەفرۆشران، نادیە موراد دوای ماوەیەک توانی خۆی لە دەستی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە ڕزگار بکات، دوای ڕزگاربوونی توانی ببێتە دەنگی ئەو کچە بێتاوانانەی کە لەژێر دەستی داعشدا تووشی ئەشکەنجە و چەندین کاری قێزەونی دیکە بوونەتەوە. نادیە بە هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوام هاواری پڕ بە گەرووی مرۆڤ‌تەوەری و پاراستنی کەرامەتی ئینسانی بوو.
‏‎نادیە بەهۆی کارکردنی لەسەر پڕۆژەیەک لەژێر ناوی ” کۆتاییهێنان بە توندوتیژیی جنسی، وەکوو چەکێکی شەڕ” توانی بە هاوبەشی لەگەڵ دێنیس موکوێگ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەست بهێنێت.
‏‎راستییەکی حاشاهەڵنەگرە، لە ئاست ئازارەکانی کورد و هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، هەر جۆرە خەڵات و پێزانینێک بارتەقای خەمەکانمان نییە، بەڵام بیستنی لەلایەن ئەوانەی رەگەزپەرستانە شەو و ڕۆژ دەکەنەوە، تەزوویەک بە لەشیاندا دێت کە بەقەد هەموو ئەو ئازارانەیە.
لە کاتێک دا “نادیە”خەڵاتی ئاشتی وەردەگرێت کە ژنانی کۆمەڵگای ئێران و کوردستان بەتایبەتی، لەژێر هێژموونی چەسانەوەی توندی بیری وەلایەتی فەقیهی رۆژانە رووبەری ستەم و بێرێزی دەبنەوە و ئازایانە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان لە هەوڵی بەردەوام دان.
‏‎ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە نادیە موراد وکوردانی ئیزەدی و سەرجەم ئەو کەسانە دەکا کە بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی و ئازادی لە هیچ چەشنە زەحمەت و تێکۆشانێک درێغی ناکەن.
‏‎ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
۱٤ی رەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …