چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بەردەوامیی مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگرلە ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران

مانگرتنی سەراسەریی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە زۆربەی شار و پارێزگاکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ حەوتمین ڕۆژبەردەوامە و ٣١ پارێزگای ئێران لەم مانگرتنە مەدەنیە بەشدران.

مانگرتنی بارهەڵگران لە ڕۆژی حەوتەمی خۆی هەروا بەردەوامە، سەرەڕای بەرگری وگوشاری زۆری ‌هێزەکانی ڕژیم لە ترمیناڵەکان و جادەکان، شۆفێرانی بارهەڵگر لە شارەرکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوام لە مانگرتندان.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕۆزبەی شێرکەتە ئۆتۆبووس ڕانیەکان وەکوو ،ئێران پەیما هەمسەفەر، تی بی تی، ڕۆیاڵ سەفەر و …. ، لە چەند پارێزگای ئێران بۆ پشتیوانی کردن لە بارهەڵگران کاری گواستنەوەی مسافریان ڕاگرت .

لە لایەکی دیکەشەو شۆفێرانی جەرەسەقیلەکانیش پێوەست بوونە بەو مانگرتنانەوەو ڕایشیان گەیاندووە کە تا کۆتایی پشتیوانی لە شۆفێرانی بارهەڵگران دەکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …