چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ڕێگری کردن لە درێژەدان بە خوێندنی بلیمەتێکی کورد

خوێندکارێکی کورد خەڵکی جوانڕۆ لە لایەن ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بەرگری لە  ناونووسی و درێژەدان بە خوێندن لە ساڵی نوێ خوێندن کرا.

چالاکی خوێندکاری کورد خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، بە ناوی مەسعوود کەریمی،   سەرەڕای ئەوەی توانیە لە ئەزموونی ماستەر لە ئاستی ئێراندا پلەی ٢٠ بە دەست بێنێت، لە درێژەدان بە خوێندن ڕێگری لێکراوە.

بە پێی هەواڵی گیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ ناوبراو پێش سەرکەوتنی لە ئەزموونی زانستی سیاسی لە ئاستی ئێراندا، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان کراوە و پاش لێپرسینەوە، لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیەتی ڕژیم لەو شارە پێیان ڕاگەیاندووە کە ئیزن نادەن درێژە بە خوێندن بدات.

هەروەها لەکاتی وەرگرتنی ئەنجامی کۆتایی ئەزموونەکەی بە ناوبراو ڕایانگەیاندووە کە دۆسیەکەی کێشەی ئەمنیەتی هەیە و دوای بەدوادا چوونی ناوبراو پێی دەڵێن کە ئێوە خوێندکاری ئەستێرەدارن و مافی خوێندنتان لە زانکۆ پێنادرێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …