پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دەستبەسەرکردنی سێ شۆفێری بارهەڵگر لە بۆکان

 شۆفێرانی بارهەڵگری کارگەی سیمانی “کاوان” لە شاری بۆکان، کە ماوەی چەند ڕۆژە مانیان گرتووە، سێ کەسیان لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەتی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کراون.

شۆفێرەکانی بارهەڵگری کارگەی سیمانی “کاوان” لە شاری بۆکان لە ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەر، لەگەڵ مانگرتنی خاوەن بارهەڵگرکانی شارەکانی دیکەی ئێران دەستیان داوەتە مانگرتن ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی ڕەزبەر و هاوکات لەگەڵ دووهەمین ڕۆژی مانگرتن لە بۆکان سێ کەس لە شۆفێری بارهەڵگر بەناوەکانی “یوونێس ڕەسووڵی و مەجید ڕەسووڵی” خەڵکی ئاوایی (کانی مەملی)و”عوسمان نادری” خەڵکی ئاوایی (کەرێزان)، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم،دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان گوازراونتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ مانگرتنی بارهەڵگرەکان تا ئەمڕۆ بەردەوام بووە و درێژەیان بە مانگرتنی خۆیان داوە و ئەو سێ کەسش تا ئێستا ئازاد نەکراون.

مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگرلە ئێران لە ڕۆژی یەک شەممەی حەفتەی ڕابردووە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین گرانی پێداویستیەکان  و هەروەها کەم بوونی کرێی بارەکان و جێبەجێ نەبوونی بەڵێنی بەرپرسانی ڕژیم سەبارەت بە داخوازیەکانیان بۆ جاری دوویەم دەستیان دایە مانگرتن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …