پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

دەستبەسەر کردنی کچێکی لاو لە لایەن ئیدارەری ئیتلاعاتی مەهاباد

هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مەهاباد کچێکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد و بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعات گواستەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەر، کچێکی لاو بەناوی “ئەفسانە خورسەندی” خەڵکی گۆک تەپەی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مەهاباد، هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبراو و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسای دەستبەسەریان کردووە، ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕژیمی ئێران دەستبەسەر کراوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژی سێ شەممە ٣ی ڕەزبەر، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم  برایەکی “ئەفسانە خۆرسەندی” بەناوی “ئارام خورسەندی” لەگەڵ هاوڵاتیەکی دیکە بەناوی “حەسەن ئەرتەنگ” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …