هه‌ینی 21 ئه‌یلول 2018
ماڵەوە / کوردستان / کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە دەستی هێزەکانی ڕژیم

کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە دەستی هێزەکانی ڕژیم

کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانی لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست:ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانان  هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم لە نزیک ئاوایی “دارمەرجان” سەر بە شاری سەردەشت،  هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی ناسر ئیبراهیم زادە،خەڵکی ئاوایی گوڵان سەربە شاری سەدەشت، دوایی ڕاوەدوونانی ماشینی ناوبراو بە گوومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ، داویانەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دەدات.

هێزەچەکدارەکانی ڕژیم بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئەو کاسبکارە کوردەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە. لە دوایی کوژرانی ئەو کاسبکارە، خەڵکی ناوچەکەش بۆ ناڕەزایەتی دربڕین  چوونەتە بەردەم پاسگای کپرانرخ و کۆبوونەتەوە.

هەروەها ، شەوی ١٣ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووریی نەنوور بریندار کرا.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بریندار و گیان لە دەستدانی سێ کۆڵبەر لە سنووری چاڵدێران

ڕۆژی سێ شەممە ۲۷ی خەرمانان لە سنوری چاڵدێران هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کاروانی کۆڵبەران دەدەنە بەر …