چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

دابەزینی نرخی تمەن لە ئێران

نرخی یەك دۆلاری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەرمانان، لە ئێران ریكۆردێكی تازەی شكاندو گەیشتە نزیک بە ١٣٠٠٠ تمەن، ئەمە بەرزترین نرخی دۆلارە لە بەرامبەر تمەن، كە لە بازاڕەکانی ناڕەسمی تاراندا تۆمار کراوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاوکراوەتەو ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەرمانان، یەك دۆلاری ئەمریكی بە ١٢ ھەزارو ٨٨٠ تمەن لە بازاڕەكانی تاران فرۆشراوە.

 لەناو بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەو شارە هەر دۆلارێكی ئەمریكا بە ١٢٨٨٠ تمەن فرۆشراوە، لە ئێستادا نرخی هەر سەد دۆلار لە ئێران، زیاترە لە یەك ملیۆن و ٢٨٠هەزار تمەنە.

لە دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا كشانەوەی وڵاتەكەی لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران راگەیاند، پارەی ئێرانی نزیكەی نیوەی بەهای خۆی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکا لەدەستداوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …