پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ژنە هونەرمەندێکی کورد دەستگیر کرا

هونەرمەندێکی کورد خەڵکی شاری سەقز بە ناوی گەلاوێژ محەمەدی ناسراو بە (گەلاوێژ سەقزی) دانیشتووی کانادا، دوایی گەڕانەوە بۆشاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات ڕژیم دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئیتلاعات لە شاری سنە گوازراوەتەوە.

گەلاوێژ محەممەدی هونەرمەندی کورد دانیشتووی وڵاتی کانادا، بە مەبەستی چاوپێکەوتنی منداڵەکانی، دوایی گەڕانەوە بۆ شاری سەقز ، دەستبەسەر دەکرێت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیم ڕۆژی پێنج شەممە٨ی خەرمانان  هەڵیان کوتاوتە سەر ماڵی باوکیی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە.

پاش دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی گەلاوێژ سەقزی، ناوبراو بۆ ناوەندی سپای پاسداران لەشاری سنە گوازراوەتەوە، چارە نووسی نادیارە و بنە ماڵەکەی تا ئێستا نەیانتوانیوە پەیوەندی  لەگەڵیدا بگرن.

منداڵەکانی گەلاوێژ ساڵی ڕابردوو گەڕابوونەوە بۆ شاری سەقز و لەکاتی گەڕانەوە بۆ کانادا، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم بە بیانووی ئەوەی کوڕەکەی ناوبراو تەمەی ١٨ ساڵە ،  بەریان پێ دەگرن و دەڵێن تا خزمەتی زۆرەملی سەربازی نەکات ئیزنی گەڕانەوەی پێنادەین،بەو هۆیەوە مناڵەکانی ناوبراو ناچار دەبن  لە سەقز بمێنەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …