پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە پیرانشار

هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە سنووری شاری پیرانشار کاروانی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژی گولە، و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار دەبێت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان، هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە ئاوایی “ماشکان” سەر بە شاری پیرانشار تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەری کورد کردووە، بەو  هۆیەوە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “عەلی عەرەب” بە سەختی بریندار بوو و هەروەها دوو کۆڵبەری دیکەش لەو ڕووداوەدا بێ‌سەروشوێن دەبن.

هەروەها ڕۆژی ١٠ی خەرمانان کۆڵبورێکی کورد خەڵکی شاری بانە بە ناوی مەحمود کتابی دوایی ئەوەیکە  لە سنووری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە، گوللەباران دەکرێت.

کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی بانە بەناوی مەحموود کتابی تەمەن ٢٤ ساڵ تەمەن، دوایی ئەوەیکە  لە سنووری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە، تەرمەکەی ڕادەستی نەخۆشخانە دەکرێت.

بە پێی هەواڵی هەنگاو؛ ژنی ئەو کۆڵبەرە ڕایگەیاندووە کە ئێمە تا دوو رۆژ پێش کە لە سنووری سەردەشت لەگەڵ ناوبراو قسەمان کردووە، شەوی هەینی کاتێک تەلەفۆنمان بۆی کردووە کەسێک بە زمانی فارسی وڵامی داوەتەوە و وتوویە کە ئەم تەلەفۆنەی لە بازاری سەردەشت دۆزراوەتەوە. بەڵام دوای یەک ڕۆژ هەمان کەس پێمانی وتووە کە تەرمی خاوەن موبایلەکە لە کوێستانەکانی پیرانشار دۆزراوەتەوە و گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت.

پێشتر چەند جار مەحموود کتابی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بانەوە بانگهێشت کرابوو.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …