پێنج شه‌ممه‌ 2 شوبات 2023

نادیار بوونی چارە نووسی دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز

دوو هاوڵاتی خه‌ڵکی شاره‌کانی سه‌قز و سه‌رده‌شت لە دوای زیاتر لە سێ حه‌وتە لە‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کردنیان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز، تا ئێستا له‌ بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنیان هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نیە.

به‌پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ ڕوژی ١٢ گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ “هوشمه‌ند عه‌لیپور”خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت و “محه‌مه‌د وه‌ستا قادر”، خه‌ڵکی شاری سه‌قز، له‌لایه‌ن هێزەکانی ئێتلاعاتی ڕژیم لە شاری سه‌قز،‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنیکی نادیار گوازرانەتەوە. له‌ کاتی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئەم دوو هاوڵاتیە لە لایەن چەکدارەکانی ئیتلاعاتەوە دەدرێنە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا محه‌مەد وه‌ستا قادر بریندار دەبێت.

ئه‌م دووهاوڵاتیە  به‌ تۆمه‌تی هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزوسیۆنەکانی  دژبه‌ری ڕژیم دەستبەسەر کراون، تا ئێستا بنه‌ماڵه‌کانیان نەیانتوانیە چاویان بە کوڕەکانیان کەوێت و هیچ هه‌واڵێکیان له‌ چاره‌نووسیان نازانن.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …