چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

روحانی روبەڕووی دەسەڵاتی دادوەریی دەکرێتەوە

پاش چەند مانگ مشتومڕ و ململانێ و داواکاری نوێنەران لە مەجلیسی ڕژیم، ڕۆژی سێ شەممە ٦ی خەرمانان، روحانی سه‌رۆك كۆماری ڕژیمی ئێران به‌مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری نوێنەران، گه‌یشته‌ مەجلیسی ئەو وڵاتە .

هاوکات لەگەڵ ئامادەبوونی ڕۆحانی لە مەجلیسی ئێران هەشت وەزیر و چەند بەرپرسی دیکەی دامودەزگا فەرمییەکانی ڕژیم ئامادە بوون، پێشتر زۆرێک لە نوێنەرانی بناژۆخوازی ڕژیم بە کۆکردنەوەی سەدان واژۆ خوازیاری گۆڕینی تیمی ئابووریی کابینەی حکوومەتی ئێران بوون و تەنانەت هەندێکیش باسی گۆڕینی حەسەن ڕۆحانییان دەکرد.

ڕۆژی سێ شەممە ٦ی خەرمانان لە کۆبوونەوەی مەجلیسی ئێراندا کە تایبەت بوو بە پرسیار لە حەسەن ڕۆحانی لەبارەی بارودۆخی ئاڵۆزی ئابووری، دارایی و کۆمەڵایەتی، کە تێیدا دوای قسەکانی حەسەن ڕۆحانی، چۆنیەتیی وەڵامی ڕۆحانی بە پرسیاری نوێنەران خرایە دەنگدانەوە کە نوێنەران لە زۆربەی وەڵامەکانی ناڕازی بوون.

ئەو پرسیارانەی كە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی مەجلیسی ئێران بەرەو ڕووی رۆحانی كران تایبەت بوون بە ئەدای حكومەت لە كۆنترۆڵكردنی بەقاچاخبردنی دۆلاری دەوڵەتی ، بەردەوامبوونی سزا داراییەكانی سەر ئێران، رێوشوێنەكانی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری، هۆكارەكانی سستی ئابووری، و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و دابەزینی نرخی تمەن بوون.

دوای ئەوەی روحانی وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە، عەلی لاریجانی سەرۆكی مەجلیسی ڕژیم پرسیارێکی لەبارەی وەڵامەكانی رۆحانی بەرەوڕووی نوێنەران كرد، زۆربەی نوێنەرانیش رایانگەیاند، كە بڕوایان بە وەڵامەكانی روحانی نەهێناوە، بۆیە دواتر وەڵامی هەریەك لە پرسیارەکان بەجیا خرایە دەنگدانەوە.

بەپێی ئەنجامی دەنگدانەكە، وەڵامی پرسیارەكان بە زۆرینەی دەنگ رەتكرانەوە، بەوهۆیەشەوە، رووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەری دەكرێتەوە.

لە ماوەی یەک مانگدا دوو وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دارایی لە مەجلیسی ڕژیم متمانەیان لێ سەندرایەوە و لە سەر کارەکانیان لابران و هاوکات دوو بەرپرسی باڵای بانکی ناوەندیش لە کار لابراون.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی و سزا ئابوورییەكانی بۆ سەر ئەو وڵاتە، ئابووری ئێران رووبەڕووی قەیرانێكی قووڵ بوەتەوە، بەڵام ڕوحانی هۆکاری کشانەوەی ئەمریکای لە رێککەوتنەکە بۆ  کێشە ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی و زنجیرە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی خەڵک لە زۆربەی شارەکانی ئێران گەڕاندەوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …