چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری شاری ماکۆ

کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری ماکۆ سەر بە پارێزگای ورمێ بە تەقەی ڕستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە سەر سنووری ئەو شارە بە توندی بریندار بوو.


ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەرمانان ، لە نزیک ئاوایی سەنگەر، سەر بە شاری ماکۆ کاروانێک لە کۆڵبەرانی کورد دەکەوتنە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم و بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەدرێنە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی “عوسمان قەدیمی” بە توندی بریندار دەبێت. ئەو کۆڵبەرە کوردە بە هۆی توندی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری تەورێز لە ئازەربایجانی خۆرهەڵات دەگوازرێتەوە.

هەروەها ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانان، لە سنووری شاری مەریوان، بە هۆی تەقینەوەی مین ١ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارە گیانی لەدەستدا و ٣ کەسیتریش بریندار بوون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …