هه‌ینی 21 ئه‌یلول 2018
ماڵەوە / کوردستان / ‍ ڕاگەیاندراوی ناوه‌ندی هاوكاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

‍ ڕاگەیاندراوی ناوه‌ندی هاوكاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

‍ ڕاگەیاندراوی ناوه‌ندی هاوكاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی
گیان لە دەست دانی کۆمەڵێک ژینگەپارێز و چالاکی مەدەنی لە شاری مەریوان.

به‌ پێی هەواڵەکان بە دوای ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی گوندی سەڵەسی سەر بە ناوچەی مەریوان ٤ کەس لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی و لەوانه چالاکوانی ناوئاشنا کاک »شەریف باجوەر» کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکه چووبوونه ئەو ناوچەیه گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکیش بریندارن.
لە کەس شاراوە نییە کە کاربەدەستانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەهۆی کەمتەرخەمی و زۆرجاریش بە هەوڵی بە ئەنقەست و بە پیلانی پێشوەخت ژینگە و دارستانەکانی کوردستان لە ناو دەبەن و لە بەرامبەردا چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خۆجێی ناوچەکە بە کەمترین ئامراز هەوڵی پاراستنی ژینگەی کوردستانیان داو ، کۆماری ئیسلامی و پیلان و ئاکارە دوژمنکارانەکانی کە بەرامبەر بە خەڵک و خاک و سرووشتی کوردستان دەیکەن بە تاوانبار و بەرپرسیاری ئەو کارەساتە دەزانین. کوردستان چوار دەیەیە بۆته کانگای کارەسات و بەردەوام لە ئاکامی پیلان و سیاسەتی هەڵه و ناکارامەیی کاربەدەستانی نابەرپرس قوربانی دەدات.
دەمێک ساڵە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی قۆڵی بۆ بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی کوردستان و وێران کردنی کوردستان و سرووشتەکەی هەڵماڵیوە و بە بیانووی پڕوپووچ و پاساوی بێ بنەما کەوتۆتە گیانی ژینگەی کوردستان و لە بەرامبەریشدا کۆمەڵێک مرۆڤی تێکۆشەر، دەروەست و بێ پاداشت، بە دەستی بەتاڵەوە بوون بە پارێزەرانی ژینگە و نیشتمان و ئەمڕۆش کاک شەریف و هاوڕێکانی گیانیان لە پێناو پاراستنی ژینگەی نیشتمانەکەیان بەختکرد. ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران پرسە و هاو خەمی خۆی بۆ لە دەستدانی ئەو پۆلە شەهیدەی ڕێگای پاراستنی ژینگەی کوردستان پێشکەش بە بنەماڵە بەڕێزەکانیان و خەڵکی مەریوان و بە تایبەتی چالاکانی مەدەنی و بە گشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا .
سڵاو لە بۆ گیانی پاكی ئەوانەی ژیانی خۆیان لە رێگەی نیشتمان بەخت كردوە و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە داوا دەكەین …

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی
٢٥ی ئاگوستی ٢٠١٨ی زایینی

بابەتی هاوپۆل

بریندار و گیان لە دەستدانی سێ کۆڵبەر لە سنووری چاڵدێران

ڕۆژی سێ شەممە ۲۷ی خەرمانان لە سنوری چاڵدێران هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کاروانی کۆڵبەران دەدەنە بەر …