یه‌ك شه‌ممه‌ 5 نیسان 2020
ماڵەوە / کوردستان / کوژران و بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مینەوە

کوژران و بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مینەوە

سەر لە بەیانی رۆژی شەممە ٣ی خەرمانان،  لە ئاوایی بالیکەیەر سەر بە شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەر ڕێگای کاروانی کۆڵبەران، کۆڵبەریک گیانی لەدەست داو  سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەر رێگای کۆلبەرەکان، کۆڵبەرێک بە ناوی ناسر ، گیانی لە دەست داوەو سێ کۆڵبەریتر بە ناوەکانی ئێقباڵ، ئیبراهیم و مەنسوور بریندار بوون.

جێگەی ئاماژەیە بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانەی شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

لاوێکی بەندکراوی مەھابادی لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەھاباد، لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانی لەدەستدا. دانیال زەینۆلعابدینی لاوێکی …