هه‌ینی 16 تشرینی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / گیان لە دەستدانی چوار ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە شاری مەریوان

گیان لە دەستدانی چوار ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە شاری مەریوان

ڕۆژی شەممە ۳ی خەرمانانی  بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانی ئاوییەکانی پیله و سلسی لە ناوچەی شاری مەریوان و هەوڵدانی چالاکوانانی ژێنگەپارێز بۆ کوژاندەوەی ئاگرەکە ٤کەس گیانیان لەدەس دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ بەداخەوە رۆژی شەممە ٣ی خەرمانانلە ئەنجامی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی سلەسێ و پیلەی مەریوان لەلایەن سپای پاسدارانەوە، دارستانەکانی ئەو ناوچەیە ئاگری گرت چوار ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان کە بۆ ئاگر کوژاندنەوە ڕویشتوبوونە ئاوایی پیلە و سلسی مەریوان، بەداخەوە بە هۆی ئاگرەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

ناوی ئەو چوار کەسە لە ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە بە ناوەکانی محەممەد پژووهی،رەحمەت حەکیمی نیا، شەریف باجوەر و ئومید حسێن زادە (کۆنە پۆشی) بووە.

شەریف باجوەر چالاکی ژینگەپارێز ،ماوەی چەند ساڵە لە ئەنجومەنی سەوزی چیا  لەگەڵ هاوڕێکانی بۆ پارێزگاری لە ژینگە و دارستانەکانی کوردستان چالاکی دەکەن و سەرەڕای هەموو پیلانەکانی دەسەڵاتدارانی ڕژیم بۆ ئاگرخستنەوە لە نێو دارستانەکان، ئەوان هەر ماندوو نەناسانە هەوڵی پاراستنی ژینگە و دارستانەکانی کوردستانیانداوە.

بە پێی سەرچاوە هەواڵەکان، ئەم چالاکە ژینگە پارێزانە بە هۆی تەقینەوەی مین لە کاتی کوژانەوە ئاگرەکەدا گیانیان لە دەستداوە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا مینی چێندراو لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە لە نێو دارستانەکاندا بە ڕووی ئەو چالاکانەدا تەقیوەتەوەو بوەتە هۆی  گیان لە دەستدانیان.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بەردەوامی مانگرتنی مامۆستایان لە کوردستان و ئێران

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ی خەزەڵوەر مامۆستایان بۆ دووهەمین ڕۆژ لە سەر داوا و بانگهێشتی “شوڕای …