بریندار بوونی لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین

بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری دۆڵەبی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.


ڕۆژی هەینی ٢ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەیووب نیک‌زاد، خەڵکی ئاوایی سەردۆش، سەر بە شاری مەریوان، لە ناوچەی بەری بەگزادە لە سنووری “دۆڵەبێ” شاری مەریوان تووشی ئەو ڕووداوە بووە کە بە سەختی بریندار و ڕوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان کراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ناوبراو بە هۆی قورسی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی شاری مەیوانەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری تاران گوازراوەتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …