پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

گوڕینی فەرماندە نیزامیەکانی ڕژیمی ئێران لە لایەن خامنەیەوە

عەلی خامنەیی لە درێژەی گۆڕینی فەرماندەی هێزە نیزامیەکان ، عەلیڕەزا تەنگیسەریی فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی دیاری و عەلی فەدەوی وەک جێگری ناوبراو دەستنیشان کرد.

عەلی فەدەوی پێشتر فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ڕژیم بووە کە بە فەرمانی خامنەیی بە جێگەی جەماڵەدین ئابڕوومەند وەک جێگری هاوئەهەنگی سپا دەستنیشان کرابوو.

لە سەرەتای ئەم حەفتەیەدا خامنەیی فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتشی ئێرانیشی گۆڕی، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا نزیکەی دە فەرماندەی باڵای هێزە کانی نیزامی ڕژیمی ئێران بە فەرمانی خامنەی گۆڕدراون.

ئاڵۆگۆڕ و گۆڕانکاری لە پۆستە باڵا نیزامیەکانی ئێران لەلایەن خامنەیی کە خۆی فەرماندی گشتیی هێزە کانی ئێرانە، لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزی کەوتوەتە نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل، هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردووشدا ڕوحانی سەرۆککۆماری ڕژیم پەردەی لە سەر یەکەم فڕۆکەی جەنگیی بەرهەمی خودی ئێران لابرد، کە لەلایەن ئەمریکاوە تانەی لێدرا کە ئەو فرۆکە پێشتر دەستکرد و بەرهەمی ئەمریکا بووە و دەستکاری و ڕەنگ کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …