پێنج شه‌ممه‌ 14 ئازار 2024

گواستنەوەی زیندانیەکی سیاسی کورد بۆ زیندانی ئەڤینی شاری تاران

زیندانی سیاسی کورد بە ناوی موتەلب ئەحمەدیان لە زیندانی ناوەندی شاری سنەوە بۆ زیندانی ئەڤینی شاری تاران گوازرایەوە.

ناوبراو لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٨٩ی هەتاوی، لە نزیک شاری سەردەشت دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی چەند مانگ لە زیندانی شارەکانی سەردەشت و سەقز ڕاگیرابوو.
موتەلب ئەحمەدیان لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە، بەتاوانی هاوکاریی کردن لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژبەری ڕژیم ، بە ٣١ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە، ئەو زیندانییە کوردە کە نزیک بە ٨ ساڵە لە زیندانی سنەدا بەندکراوە لە بارودۆخێکی جەستەیی خراپدا بووە و لە هەموو مافەکانی خۆی و چارەسەریی پزیشکی بێبەری کراوە و ئیزنی بەڕێکردنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندانیان پێنەداوە.

.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …