هه‌ینی 16 تشرینی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەک خەڵكی کامیاران لە لایەن ئیتلاعاتەوە

دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەک خەڵكی کامیاران لە لایەن ئیتلاعاتەوە

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری کامیاران سەر بە پارێزگای سنە، لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان لە دوای ئەوەی لە پێش چاوی خەڵکەوە دەیدەنە بەر لێدان وسووکایەتی کردن، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی گەلاوێژ چەند کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری کامیاران بە سەر و چاوی داپۆشراوەو، لە چوارڕییانی سەرەکی ئەو  شارە هەڵ دەکوتنە سەر لاوێکی ئەو شارە بە ناوی ئۆمید ئەسەدی و پاش لێدان و کوتانێکی زۆر دەستگیر  و بۆ شوێنێکی نادیاردەگوازرێتەوە.

تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کران وچارەنووسی ناوبراو هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نیە.

 

بابەتی هاوپۆل

بەردەوامی مانگرتنی مامۆستایان لە کوردستان و ئێران

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ی خەزەڵوەر مامۆستایان بۆ دووهەمین ڕۆژ لە سەر داوا و بانگهێشتی “شوڕای …