سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

پەرە سەندنی هەوڵی خۆکوژی لە پارێزگای ئیلام

پارێزگای ئیلام لەساڵی ڕابردووی هەتاویدا زۆرترین ئاماری خۆکوژیەکانی ئێرانی لەخۆ گرتووە.لە ساڵی ٩٦ی هەتاوی زیاتر لە ۸٠۰ هەوڵی خۆکوژی تۆمار کراوە.

بە پێی ئامارە  بڵاو کراوەکان، تەنیا لە پێنج پارێزگای کوردستان؛ واتە ئیلام، کرماشان، لوورستان، سنە و  ورمێ زۆرترین حاڵەتی هەوڵدان بۆ خۆکوشتن تۆمار کراوە کە دەکاتە ٢٨٪ هەموو ئەو حاڵەتانەی کە لەئێران تۆمار کراون، کە پارێزگای ئیلام لە ئێراندا لە بواری خۆکوژیەوە پلەی یەکەمی بە گرتووە،

پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کەم تەرخەمی بەرپرسانی ڕژیمی ئێران سەبارەت بە کوردستان،کەمی خزمەتگوزاری و تەرخان نەکردنی بووجەی پێویست بۆ ئاوەدان کردنەوە، و ڕێژەی بێکاری و هەروەها دواکەوتووی کۆمەڵایەتی و کەمی زانستی سیاسی، ڕۆژانە لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەبینین خۆکوژی ژنان، پیاوان و تەنانەت مێرمنداڵانیش گرتۆتەوە.کە لەم پەیوەندیەدا دەبینین چەند قوتابی لە شارەکانی کرماشان و ئیلام بەتایبەت لە دوایی بۆمەلەرزەکەی ساڵی ڕابردوو لەم ناوچەیە، لە نێو قوتابخانەکاندا دەستیان بە خۆکوژی داوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …