سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

کوژران بریندار بوونی ٣ هاوڵاتی کورد لە کرماشان

هێزەکانی ئینتیزامی ڕژیم لە شاری کرماشان تەقەیان لە ماشینێکی هاوڵاتی کرد و لە ئاکامدا کەسێک دەکوژرێت و ٢ کەسیتریش بریندار دەبن.


ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، لە شاری کرماشان، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی نیزامی ڕژیم، لە ماشینی هاوڵاتیەک ، کەسێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی مەجید یەعقوبنیا گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی میعاد شاوەیسی و میلاد پەڵەنگی بە توندی بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ تا ئێستا هۆکاری ئەو دەسڕێژیەی هێزەکانی ڕژیم بە سەر ئەو سێ هاوڵاتیە ڕوون نیە و هەروەها باری تەندروستی یەکێک لە برینداربووەکان زۆر نالەبارە و لە نەخۆشخانەی شاری کرماشان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …