سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

دوو ژن لە شارەکانی دیواندەرە و میاندواو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

لە یەکێک لەئاوایەکانی شاری دیواندەرە و هەروەها ژنێکی لاو لە ئاوایی حاجی حەسەنی شاری میاندواو بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

 

ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژ ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بەناوی “جەمیلە مام حەمە”کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو ژنە گەنجە دایکی سێ منداڵە و دانیشتوویی ئاوایی حاجی حەسەنی میاندواو بووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: جەمیلە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و ناکۆکی لەگەڵ هاوژینەکەی لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها چەند ڕۆژ پێش، ژنێکی لاو بە ناوی “ئاراستە محەممەدپوور”،  خەڵکی ئاوای “وزمان”، لە ناوچەی دیواندەرە،بە هۆیکێشەی بنەماڵەیەوە لە ڕێگەی خۆهەڵوزسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تەرمەکەی ڕادەستی پزیشکی یاسای شاری دیواندەرە کراوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …