دوو شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / ئێران / خۆپیشاندانه‌كانی  ئێران کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

خۆپیشاندانه‌كانی  ئێران کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێران دژ بە گرانی و بێکاری بەردەوامە و بەوهۆیەشەوە تا ئێستا کەسێك کوژرا و٢٠  کەسیتریش  برینداربوون.

لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی شەوانی ڕابردوولە گەوهەردەشت سەربە شاری کەرەج، تەقە لە گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ کراوە و گیانی لە دەستداوە.

داواکاری گشتی کەرەج رایگەیاندووە، هەر لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو، سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمیش لە پارێزگای ئەلبورز بە بەرد و چەقۆ بریندارکراون.

دوای سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، كۆمپانیا جیهانییه‌كان ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشت و به‌های تمه‌نی ئێرانی بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی، له‌ سه‌ره‌تای مانگی گەلاوێژەوە خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر خراپیی دۆخی ئابووریەوە ناوچه‌ جیاجیاكانی گرتوه‌ته‌وه‌.

 

بابەتی هاوپۆل

گیان لە دەستدانی کاسبکارێکی کورد بە هۆی ڕاودوونانی هێزەکانی ڕژیم

کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی ڕاودوونانی لە لایەن هێزە نیزامیەکانی ڕژیم ماشینەکەی وەردەگەڕێتەوە …