دوو شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / نادیاری چارەرنووسی ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەنی کورد

نادیاری چارەرنووسی ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەنی کورد

ڕۆژی ۲ی گەلاوێژی فەرهاد جەهانبەیگی چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەوانی کورد لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم  لە شاری کرماشان دەستبەسەر وبۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

سەرەڕای تێپەڕینی ۱۱ڕۆژ لە دەستگیری ئەم چالاکە مەدەنیەی کوردە لەهۆکاری دەستگیری و شوێنی ڕاگیرانەکەی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: ناوبراو پێشتر لە۲۶ی پووشپەڕ لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری کرماشان دەستگیر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ شوێنێکی نادیار وپاش ۳ڕۆژ ئازاد دەکرێت.

ئەمجارەش لە ڕۆژی ٢ی گەلاوێژ بێ سەر وشوێن بووە و تا ئێستا لە هۆکاری گرتن و شوێنی ڕاگرتنەکەی هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

بنەماڵەی ناوبراو ڕایانگەیاندووە کە لەشوێن وچارەنووسی کوڕەکەیان هیچ زانیارییەکیان نییە و وتوویانە هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لەچەند ڕۆژی ڕابردوو چەند جار سەردانی ماڵەوەیان کردووە و ئەوانیان خستۆتە ژێر گوشارەوە.

جێگەی ئاماژەیە ب کە فەرهاد جەهانبەیگی لە ڕەشەممەی ۹۶ی هەتاوی تا ئێستا چەند جار دەستگیر کراوە و بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.

فەرهاد جەهانبەیگی سەرنووسەری حەوتوونامەی داخراوی “ندای جامعە” یە .

ساڵی ۹۴یش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە کرماشان دەسبەسەر و هەروەها ماڵەکە و شوێنی کارەکەیشی لەلایەن ئەم هێزانەوە پشکێنرا.

فەرهاد جەهان بەیگی ڕۆژنامەوان، چالاکی ئەدەبی، کەلتووری، مەدەنی و سیاسییە کە دەتوانین ئاماژە بە چالاکییەکانی وەکوو سەرنووسەری حەوتوونامەی کورد ــ فارسی ” ندای جامعە ” و بەرپرسی چەنددین ئەنجوومەنی ئەدەبی، بەڕێوە بردنی چەنددین قۆناغ وپۆلی فێرکاری زمانی کوردی.

 

بابەتی هاوپۆل

گیان لە دەستدانی کاسبکارێکی کورد بە هۆی ڕاودوونانی هێزەکانی ڕژیم

کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی ڕاودوونانی لە لایەن هێزە نیزامیەکانی ڕژیم ماشینەکەی وەردەگەڕێتەوە …