دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2024

 ئەمریکا: ئه‌گه‌ر ڕژیمی ئێران لە ئەگەری گۆڕینی سیاسەتەکانی دانووستانی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.

پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی به‌ڵێنی ڕژیمی ئێران سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكاریی له‌ سیاسه‌ته‌كانیدا ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌رجۆره‌ گفتوگۆ و دانووستانێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌دا.

 

ناوبراو له‌ دیدار له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی میترۆی ئینده‌نووسییوتی: ڕژیمی ئێران هه‌ڵسوكه‌وتێکی خراپی له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانی ئێرانیی كردووه‌، به‌ڕەوشێک كه‌ کردەوەکانی به‌ره‌و توندوتیژیی و تیرۆر پەرەی سەندووە.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تەکانی‌ ده‌ره‌وەی ڕژیمی ئێرانیش وتی كه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆریستە‌ له‌ جیهاندا و هه‌ربەم هۆیەوە ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵدایه‌ تا پێشی پێبگرێت.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستیسەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ گفتوگۆ، مایك پۆمپیۆ وتی كه‌ دۆناڵد ترامپ به‌رده‌وام وتوویه‌تی ئه‌و ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌مكاره‌ و ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و گفتوگۆیه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتن بكرێت یان هه‌ر شێوازێكی دیكه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام ته‌نیا خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێران به‌ڵێن بدات سیاسه‌ت و ستراتیژی خۆی ده‌گۆڕێت و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وسا گفتوگۆكان به‌هادار ده‌بن.

کە چی دۆناڵد ترامپ لەم‌دواییه یانەدا‌ وتبووی كه‌ ئاماده‌یه‌ به‌بێ پێش مه‌رج له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران دیدار بکات و دواتریش چه‌ندینجار ئه‌وه‌ی دووپات‌ كرده‌وه‌، به‌ڵام نه‌ حه‌سه‌ن روحانی و نه‌ عه‌لی خامه‌نه‌ی هه‌ڵوێستیان بۆ ئه‌و پێشنیاره‌ نه‌بووه‌.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …