چوار شه‌ممه‌ 8 شوبات 2023

دادگای شاری سنە  سێ چالاکی کرێکاری تاوانبار کرد

٣چالاكی‌ كرێكاریی كورد و ئه‌ندامی‌ هه‌یئه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌نی‌ سێنفیی كرێكارانی‌ نانه‌واخانه‌كانی‌ سنه‌ له‌و شاره‌ دادگایی كران.

ڕۆژی ١٣ی گەلاوێژ دادگای شۆڕشی شاری سنە سێ چالاکی کرێکاری بەناوەکانی جەمیل شەهابی، ئارمین شەریفە و یەدی سەمەدی بەرێوە چوو و دادگا ئەو تۆمەتانەی کە خستبوویە پاڵیان ئاشکرا کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: دادگای شۆرشی شاری سنە حوکمی بەسەر ئەم سێ چالاکەدا سەپاندووە و لە ماوەی رۆژانی داهاتوو دا ئەو حوکمە ڕادەگەیێنێت.

یه‌دوڵڵا سه‌مه‌دی‌ و ئه‌میر شه‌هابی ڕۆژی‌ ١١ی‌گوڵان واته‌ ڕۆژی‌ جیهانی كرێكار ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئارمین شه‌ریفه‌ حه‌وتەیه‌ك پاش ئه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.

ڕۆژی‌ ٢٥ی گوڵانی ئه‌مساڵی هەتاوی یه‌دوڵا سه‌مه‌دی‌ و ئه‌میر شه‌هابی له‌گه‌ڵ چالاكێكی‌ كرێكاریی دیكه‌ به‌ ناوی‌ ئاڕمین شه‌ریفه‌ به‌ دانانی‌ بارمته‌ تا كاتی‌ دادگاییكردن له‌ زیندانی‌ ناوه‌ندیی سنه‌ ئازاد كرابوون.
 

 

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …