گیان لە دەستدانی بەندکراوێکی کورد لە زیندانی ورمێ

هاوڵاتیەکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد کە لە زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگیرابوو، بەهۆی کەم تەرخەمی بەرپرسانی ئەو زیندانە و پێڕانەگیشتنی پزیشکی گیانی لەدەست دا.

 

ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژ هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی “مەولوود وەنەوشە” لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ بە هۆی پێڕانەگیشتنی پززیشکییەوە گیانی لە دەست دا.

مەولوود بە هۆی نەخۆشی ڕیخۆڵە پێویست بوو،بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندان بگوازرێتەوە ، بەڵام بەرپرسانی زیندان بەرگریان لێکردووە، ناوبراو ڕۆژی هەینی بەهۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە لەلایەن کادری دەرمانی زیندانەوە گیانی لە دەستدا.

ناوبراو چوارساڵ پێش بە تۆمەتی گواستنەوەی خواردنەوەی ئەلکولی دەستگیر و لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد ڕادەگیرێت و ٤ مانگ پێش بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ دەگوازرێتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …